ڕاستەوخۆ

ئیسرائیل: هەرکەسێک بچێته‌ جێی خامنەیی ده‌یكوژین

reset font size increase font size

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئاشكرایكرد، سوپای وڵاته‌كه‌ی هەوڵی کوشتنی هەر سەرکردەیەکی ئێران دەدات، کە بۆ جێنشینی خامنەیی ڕاسپێردرابێت.

یسرائیل کاتز، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، گرنگ نییە ناوی چییە و لە کوێ خۆی حەشارداوە، هەر سەرکردەیەک له‌ لایه‌ن ڕژێمی ئێرانه‌وه‌ بۆ درێژەدان بە سەرکردایەتیکردنی پلانی لەناوبردنی ئیسرائیل دیاریی بكرێت، ده‌بێته‌ ئامانجمان و ده‌یكوژین.

گوتوشیه‌تی، ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەمریکا بۆ لەناوبردنی توانا ئەتۆمی و سەربازییەکانی ئێران و دروستکردنی زەمینە بۆ ئەوەی گەلی ئێران بتوانن حکومەتەکەیان بڕوخێنن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.