ڕاستەوخۆ

دەم پارتی: ئاکپارتى ڕێگرە لەبەردەم پڕۆسەى ئاشتى

reset font size increase font size

مەراڵ دانش بەشتاش، ئەندامی دەم پارتی لە کۆمیسیۆنی ئاشتی پەرلەمان، ڕایگەیاند، پێویستییەکی بەپەلەمان بە یاسای ئاشتی هەیە بۆ ڕێکخستنی پرۆسەی دیموکراتی و گەڕانەوەی گەریلاکان بۆ ناو کایەی سیاسی، بەڵام ئاکەپە ڕێگرە لە جێبەجێکردنی ڕاپۆرتەکەی کۆمیسیۆن.

ئەندامەکەی دەم پارتی لە کۆمیسیۆنی ئاشتی پەرلەمان ئاماژەی بەوە کرد، تەنانەت مەهەپەش بانگەوازی بۆ هەنگاوی کردەیی کردووە، بۆیە بەرپرسیارێتیی سەرەکیی دواکەوتنی پرۆسەکە لە ئەستۆی ئاکەپەدایە.

مەراڵ دانش بەشتاش جەختی لەوە کردەوە، ئیرادەی چەکدانان لای بزووتنەوەی کورد و ئۆجالان بە شێوەیەکی ستراتیژی و بێ گەڕانەوە بوونی هەیە، بەڵام پێویستی بە زەمینەیەکی یاسایی هەیە بۆ سەرکەوتنی ئەم هەنگاوە.

ئەندامەکەی کۆمسیۆنی ئاشتی ئاماژەی بەوەش کرد، ناتوانرێت دانوستانێکی دادپەروەرانە بەدی بێت، کاتێک لایەنێکی سەرەکی وەک عەبدوڵا ئۆجالان لە ژێر گوشار و گۆشەگیریدا بێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.