ڕاستەوخۆ

ئەسكەلەی بەهمەن لە دوورگەی قشمی ئێران كرایە ئامانج

reset font size increase font size

میدیاكانی نزیك لە سوپای پاسداران ڕایانگەیاند، لە ئەنجامی ئاڵوگۆڕی تەقە لە نێوان هێزە چەكدارەكانی ئێران و لایەنی بەرانبەر، بەشێك لە ئەسكەلەی بازرگانیی بەهمەن لە قشم پێكراوە.

دوای بڵاوبوونەوەی چەندین ڕاپۆرت لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە بارەی بیستنی دەنگی تەقینەوە لە باشوری ئێران، ئاژانسی ئاژانسی فارس، نزیك لە سوپای پاسداران ڕایگەیاند، بەشێك لە ئەسكەلەی بەهمەن لە دوورگەی قشم كراوەتە ئامانج.

 ئاژانسەكە ئاماژەی بەوە كردووە، ئەم تەقینەوە لە كاتی "ئاڵوگۆڕی تەقە لە نێوان هێزە چەكدارەكانی ئێران و دوژمن" لە بەشە بازرگانییەكانی ئەسكەلەكە ڕوویداوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.