میدیا ئێرانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی سوپای وڵاته‌كه‌یان موشه‌كی هێشوویی كه به بارانی خه‌یبه‌رشكێن ناسراوه دژی ئیسرائیل به‌كارهێناوه، موشه‌كه‌كه له‌سه‌ر ئاستی جه‌نگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌كارهێنانی قه‌ده‌غه‌یه.
ئاژانسی تەسنیم سەر بەسوپای پاسداران رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمرۆ بە درۆن و موشەکی هێشویی کە ئێران ناوی ناوە موشەکی بارانی خەیبەرشكێن، ته‌لئه‌بیبی پایته‌ختی ئیسرائیلیان بۆردومان کردووە.
به‌كارهێنانی موشه‌كی هێشویی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له‌كاتێكدایه، به‌كارهێنانی لە یاسای شەڕی نێودەوڵەتیدا قەدەغەکراوە.
موشه‌كی بارانی خه‌یبه‌ر، موشه‌كێكی بالیستییه و به سوته‌مه‌نی شل كارده‌كات، خێراییه‌كه‌ی هه‌شت هێنده‌ی خێرای ده‌نگه، هیچ سه‌كۆیه‌كی به‌رگری ئاسمانی ناتوانێت ئاشكرای بكات و بیخاته خواره‌وه، به‌وه‌ش ناسراوه به وردی ئامانجه‌كه‌ی ده‌پێكێت.
له دوای ئه‌مریكا و ڕوسیا و چین، ئێران چواره‌م وڵاته له‌سه‌ر ئاستی جیهان موشه‌كی خه‌یبه‌ر شكێنی هه‌بێت.