ڕاستەوخۆ

ئەمریکا مۆڵەتی 30 ڕۆژی بە هیندستان دا بۆ کڕینی نەوتی ڕوسیا

reset font size increase font size

ئەمریکا، بڕیاریدا مۆڵەتێکی تایبەت بۆ ماوەی 30 ڕۆژ بە هیندستان بدات، بۆ ئەوەی بتوانێت لەو ماوەیەدا بەردەوام بێت لە کڕینی نەوتی خاوی ڕوسیا، بەبێ ئەوەی ڕووبەڕووی سزا ببێتەوە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەم بڕیارە دوای داواکارییە بەردەوامەکانی هیندستان دێت، کە داوای کردبوو کاتی زیاتری پێ بدرێت بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ سزاکان، چونکە ئابووریی ئەو وڵاتە پشتی بە نەوتی هەرزانی ڕوسیا بەستووە.

هەرچەندە ئەمریکا، دەیەوێت گوشارەکان لەسەر داهاتی ڕوسیا زیادبکات، بەڵام نایەوێت پەیوەندییە ستراتیژییەکانی لەگەڵ هیندستان، کە هاوپەیمانێکی سەرەکییەتی دژی چین، تێکبدات.

هیندستان سێیەم گەورەترین هاوردەکاری نەوتە لە جیهاندا، ئەم مۆڵەتە کاتییە، دەرفەتێکە بۆ گۆڕینی سەرچاوەکانی وزەی هیندستان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.