ڕاستەوخۆ

بەهۆی پێشێلکردنی یاسا دیجیتاڵییەکانەوە، یەکێتیی ئەوروپا بە بڕی 890 ملیۆن یۆرۆ کۆمپانیای گوگڵی سزادا

reset font size increase font size

یەکێتیی ئەوروپا بەهۆی پێشێلکردنی یاسا دیجیتاڵییەکان و ئاستەنگ دروستکردن لە بەرامبەر کێبڕکێی دادپەروەرانەدا، دوو سزای ئابووریی نوێی بەسەر کۆمپانیای گوگڵدا سەپاند، کە کۆی گشتیی بڕەکەیان دەگاتە ٨٩٠ ملیۆن یۆرۆ.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی کۆمسیۆنی ئەوروپا، سزای یەکەم بە بڕی ٤٦٠ ملیۆن یۆرۆ بەسەر گوگڵدا سەپێنراوە؛ ئەوەش بەهۆی ئەوەی کۆمپانیاکە بەشێوەیەکی نایاسایی خزمەتگوزارییەکانی خۆی (وەک گوگڵ فلایتس بۆ گەشتی ئاسمانی و گوگڵ هۆتێل بۆ خزمەتگوزاریی هۆتێلەکان) لە ئەنجامەکانی گەڕاندا خستووەتە پێشەوە و ئیمتیازی پێداون بەراورد بە کۆمپانیا کێبڕکێکارەکانی.

هەروەها سزای دووەم، کە بڕەکەی ٤٣٠ ملیۆن یۆرۆیە، بەهۆی سیاسەتەکانی کۆمپانیاکەیە لە فرۆشگای "گوگڵ پلەی"؛ بەپێی کۆمسیۆنی ئەوروپا، گوگڵ ڕێگەی نەداوە گەشەپێدەرانی ئەپڵیکەیشنەکان ئۆفەر و خزمەتگوزارییەکانیان بەشێوەی بێبەرامبەر لە دەرەوەی ژینگەی گوگڵ پلەی پێشکەشی بەکارهێنەران بپێشن.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.