وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ 120 ملیار دینارەکە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.
بە گوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەینێ چوارشەممە 120 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتیی هەرێـم بۆ مانگی شوبات بەشێوەی کاش دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
بەگوێرەی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی عێراق هەموو ڕێکارەکانی ناردنی موچەی مانگی دووی مووچهخۆرانی ههرێمی تەواوکردووە و چاوەڕوانی گهیشتنی 120 ملیار دینارەکەیە تاوهكو پارهی موچه بنێرێت.