وەزیری گواستنەوەی تورکیا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی پەیوەندییان بە دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە کردووە، ڕێگەیان پێدراوە کەشتییەکیان لە گەرووی هورمز بپەڕێتەوە.
عەبدولقادر ئورالگلو بە میدیاکانی وڵاتەکەی گوتووه، بەشێوەیەکی گشتی 15 کەشتی تورکیا لە گەروی هورمزدایە و تاوەکو ئێستا تەنیا ڕێگەپێدانیان بۆ یەک کەشتی بەدەستهێناوە تاوهكو بپهڕێتهوه.
دەشڵێت، لەکۆی 15 کەشتییەکە 171 کەسییان لە گەرووی هورمزدایە کە لەسەر کەشتییەکانیان کاروباری جیاواز بەڕێوەدەبەن.
ڕاشیگەیاندووه، هێڵی ئاسمانیی تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ وڵاتانی عێراق، سوریا، لوبنان، ئوردن، دەوحە، دوبەی، ئەبوزەبی، کوەیت، بەحرەین و تاوەکو 19 و بۆ ئێرانیش تاوەکو 20ی ئهم مانگه هەڵوەشێنراونەتەوە.