بەرپرسی سیاسەتهکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، ئەمریکا خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی یەکێتی ئەوروپایە.
کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتهکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، به ڕۆژنامهی فاینانشیهڵ تایمزی ڕاگهیاندووه، پێویستە هەموو لایەک بزانێت، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەیەوێت ئەوروپا دابەشبکات و یەکێتیی وڵاتانی ئەوروپی بە دڵ نییە.
گوتوشیهتی، ماوەی زیاتر لە ساڵێکە پەیوەندییەکانی ئەمریکا و یەکێتی ئەورووپا دوچاری گرژیی و پشێوی بووه.
بەرپرسی سیاسەتهکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، ئاماژهی بۆ ئهوهش كردووه، دۆناڵد ترەمپ لە دووەمین گەڕی سەرۆکایەتی خۆیدا، باجی زیاتری بەسەر وڵاتانی ئهوروپادا سەپاند، هەروەها هەوڵی وەرگرتنەوەی گریلاند دەدات، بێگومان ئەم هەنگاوەی ترەمپ کۆتایی ناتۆ بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
كایا كالاس باسی لهوهش كردووه، لە بواری سیستمی بەرگرییدا، ئەوروپا پێویستی بە ئەمریکایه، چونکە ئەوروپا لە ئێستادا سیستمی بەرگریی بەرهەم ناهێنێت، بەڵام بێگومان ئەمە لە داهاتوودا گۆڕانکاریی بەسەردا دێت، وڵاتانی ئهوروپا پێویسته دەستبەجێ سیستمی بەرگریی تایبەت بە خۆیان بەرهەمبهێنن.