دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، به سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی "گروپی7"ـی ڕاگه‌یاندووه، خۆڕاده‌ستكردنی ئێران نزیكه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی "13-3-2026" ئاژانسی ئاكسیۆسی ئه‌مریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی "گروپی7" كه ڕۆژی چوارشه‌ممه به شێوه‌ی ئۆنلاین به‌ڕێوه‌چووه، دۆناڵد تره‌مپ ڕایگه‌یاندووه، خۆڕاده‌ستكردنی ئێران له ئانوساتدایه.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، له ئێستادا دیار نیه كه كێ ڕێبه‌ری ئێرانه، بۆیه كه‌سێك نیه خۆڕاده‌ستكردنه‌كه ڕابگه‌یه‌نێت.