ڕاستەوخۆ

بەهۆى هێرشى پاکستان بۆسەر ئەفغانستان 400 کەس کوژران

reset font size increase font size

گوتەبێژی حکومەتی ئەفغانستان ڕایگەیاند، لە هێرشێکی پاکستان بۆ سەر ناوەندێکی چارەسەری ئاڵوودەبووانی مادە هۆشبەرەکان لە کابوڵ 400 کەس کوژران.

زەبیحوڵا موجاهید، گوتەبێژی حکومەتی ئەفغانستان لە سەکۆی تایبەتی خۆی لە ئێکس نوسیوویەتی، لە هێرشێکی پاکستان بۆ سەر ناوەندێکی چارەسەری ئاڵوودەبووانی مادە هۆشبەرەکان لە کابوڵی پایتەختى وڵاتەکەمان 400 کەس کوژران و 250 کەسی دیکەش بریندار بوون.

موجاهید، پاکستانی بە ئەنجامدانى هێرشەکە تۆمەتبارکردووە و دەڵێت "پاکستان هێرشێکی ئاسمانیی خوێناوی بۆ سەر ناوەندێکی چارەسەری ئاڵوودەبووانی مادە هۆشبەرەکان لە شاری کابوڵ ئەنجام داوە و هێرشەکە "تاوان و کارێکی دژە مرۆییە" و لەلایەن پاکستانەوە بە ئەنقەست ئەنجام دراوە".

هاوكات حکومەتی پاکستان، بە ئەنقەست پێکانی ناوەندە تەندروستییەکەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، "هێرشی وردمان کردووەتە سەر دامەزراوە سەربازییەکان و ژێرخانی پشتگیریی تێرۆریستانی تاڵیبانی پاکستان لە ئەفغانستان."

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.