دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە بەرپرسانی ئێران بەردەوام پەیوەندی دەکەن و داوای ڕێککەوتن دەکەن، بەڵام ئەوان ئەو داوایە ڕەت دەکەنەوە.
لە بەرانبەردا، موحسین ڕەزایی، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لێدوانەکەی ترەمپی ڕەت کردەوە و داوای کرد کە کەس خۆی بە پەیامە دژبەیەکەکانەوە سەرقاڵ نەكات؛
هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە هاوکێشەکان سەبارەت بە نەوت و گەرووی هورمز گۆڕاون، و تاوەکو ئەمریکا مەرجەکانی ئێران جێبەجێ نەکات، هیچ دانوستانێک لە نێوان تاران و واشنتۆندا ئەنجام نادرێت.