دوای كوژرانی خامنه‌یی، به‌شێك له میدیاكان گرنگیان به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌و سه‌ركردانه‌داوه كه به‌هۆی نزیكییان له خامنه‌ییه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه كوژراون، یاخود دوورخراونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی وێنه‌كان، هه‌ریه‌كه له قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، ئیسماعیل هه‌نییه سكرتێری پێشووی مه‌كته‌بی سیاسیی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس، حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا ئه‌مینداری پێشووی گشتی حزبوڵای لوبنانی كوژراون، هه‌روه‌ها به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی پێشووی سوریا و نیکۆڵاس مادۆرۆ، سەرۆکی پێشووی ڤەنزوێلا له پۆسته‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه.




