ڕاستەوخۆ

سەرۆک وەزیرانی گرینلاند بۆ تره‌مپ: سوپاس نامانەوێت

reset font size increase font size

سەرۆکوەزیرانی گرینلاند ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند "نا سوپاس" بۆ بیرۆکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ ناردنی کەشتییەکی نەخۆشخانە بۆ گرینلاند، خاکێک کە ترەمپ چەندین جار ڕایگەیاندووە کە دەیەوێت دەستی بەسەردا بگرێت.

ترەمپ ڕۆژی شەممە لە سۆشیال میدیا ڕایگەیاند کە لەگەڵ جێف لاندری پارێزگاری لویزیانا و نێردەی تایبەتی گرینلاند کاردەکەن بۆ ناردنی بەلەمێکی نەخۆشخانە بۆ گرینلاند بۆ چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە هاوکارییە و بەوتەی تره‌مپ هاوکاری ناکرێن.

جێنس فرێدریک نیلسن سەرۆکوەزیرانی گرینلاند لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت "بیرۆکەی سەرۆک تره‌مپ بۆ ناردنی کەشتییەکی نەخۆشخانە بۆ گرینلاند ڕەتدەکەینەوە، ئێمە سیستەمێکی چاودێری تەندروستی گشتیمان هەیە و بەخۆڕاییە، بۆیە سوپاس نامانەوێت."

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.