سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا سووره له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی و ده‌ڵێت، ناكشێمه‌وه له كاندیدبوون بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق.
نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا به ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه، سوره له‌سه‌ر پره‌نسیپ و هه‌ڵوێسته ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كانی و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نیازی كشانه‌وه‌ی نییه له كاندیدبوون بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران.
ده‌شڵێت، عێراق ده‌یه‌وێت ته‌نها چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت و سه‌روه‌ریی یاسا بچه‌سپێنرێت، هیچكه‌س له‌سه‌ر و بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه نه‌بێت.
ئه‌و قسه‌یه‌ی مالكی وا لێكده‌درێته‌وه كه له‌گه‌ڵ خواستی ئه‌مریكییه‌كانه بۆ له قاڵبدان و چه‌ككردنی گروپه چه‌كداره‌كان.
له باره‌ی ئاڵۆزیی و نا سه‌قامگیرییه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش نوری مالكی وتی، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه رێگه ناده‌ین هیچ هێرش و په‌لامارێك بكرێته سه‌ر باڵیۆزخانه و ده‌سته دیپلۆماسیه‌كانیان، عێراق پابه‌نده به سه‌روه‌ریی و سه‌لامه‌تییان.
له باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیش له‌گه‌ڵ ئێران رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ تاران له‌سه‌ر بنه‌مای رێز و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شه، به‌ڵام هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی عێراق له‌گه‌ڵ واشنتۆنیش پێویسته بۆ گه‌شه‌كردن و سه‌قامگیریی ئابوریی و سیاسی هه‌ردولا.
به پێی زانیارییه میدیایه‌كان، چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌مشه‌و هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان كۆببنه‌وه و بڕیار له دوورخستنه‌وه‌ی مالكی و دانانی كه‌سێكی دیكه وه‌ك جێگره‌وه‌ی بده‌ن.