بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، باسم محەممەد خەزیر، وەزیری نەوتی عێراق، لە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکومی سەردانی تورکیا بکات،
ئەوەش بە مەبەستی واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی فەرمی بۆ گواستنەوە و بارکردنی نەوتی خاوی عێراق لە ڕێگەی هێڵی بۆریی عێراق-تورکیاوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکی.
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەم سەردانە هەنگاوێکی گرنگە بۆ چالاککردنەوە و ڕێکخستنەوەی پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی خاو لە ڕێگەی ئەم دەروازە ستراتیژییەوە،
ئەمەش کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر زیادکردنی توانا و هەمەچەشنکردنی ڕێگاکانی هەناردەکردنی نەوتی وڵات دەبێت.