ڕاستەوخۆ

دوای هێرشە درۆنییەکان؛ ئەمریکا ڕێنمایی نوێی ئەمنی بۆ هاووڵاتیانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە

reset font size increase font size

نوێنەرایەتیی دیپلۆماسیی ئەمریکا لە عێراق هۆشدارییەکی ئەمنیی بەپەلەی بۆ هاووڵاتیانی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە، دوای ئەوەی لە ١٥ـی تەممووزدا هێرشی درۆنی کرایە سەر هەولێر.

 تێیدا جەخت لەسەر بەرزترین ئاستی وریایی دەکرێتەوە و هۆشداریی لە ئەگەری داخستنی کتوپڕی ئاسمانیی وڵاتەکە دەدرێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٦ـی تەممووزی ٢٠٢٦ لەلایەن نوێنەرایەتیی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە، تیشک خراوەتە سەر چەند ڕێکار و ڕێنماییەکی گرنگ بۆ هاووڵاتیانی ئەمریکی لە عێراق و هەرێمی کوردستان:

چاودێریکردنی دۆخەکە: داوا لە هاووڵاتیانی ئەمریکی دەکرێت لە بەرزترین ئاستی وریاسازیدا بن، بەردەوام چاودێریی میدیا ناوخۆییەکان بکەن و پابەندی ڕێنماییەکانی دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی بن.

شێواندنی گەشتە ئاسمانییەکان: ئاماژە بەوە کراوە کە لەوانەیە لە هەر کاتێکدا و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، گەشتە ئاسمانییەکان تێکبچن یان کایەی ئاسمانی دابخرێت.

هۆشداریی ئاستی چوارەم (گەشت مەکە): باڵیۆزخانەی ئەمریکا جارێکی دیکە هۆشداریی داوە کە نابێت بە هیچ هۆکارێک گەشت بۆ عێراق بکرێت؛ ئەمەش بەهۆی مەترسییەکانی تیرۆر، ڕفاندن، ململانێی چەکداری، نائارامیی مەدەنی و سنوورداریی توانای حکومەتی ئەمریکا لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی فریاگوزاری بە هاووڵاتیانی.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.