ڕاستەوخۆ

هەولێر و بەغدا نەخشەڕێگایەکی هاوبەش بۆ بووژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵ دادەڕێژن

reset font size increase font size

عەبدولڕەحیم جاسم ئەلشمەری، وەزیری کشتوکاڵی عێراق لە بەغدا پێشوازی لە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا هەردوولا جەختیان لەسەر دارشتنی نەخشەڕێگایەکی هاوبەش بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان، دەستەبەرکردنی ئاسایشی خۆراک و بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کردەوە.

لە دیدارەکەدا، وەزیری کشتوکاڵی عێراق ڕێنمایی دا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی خولیی بە مەبەستی لابردنی ئاستەنگەکان و پاراستنی سەروەت و سامانی ڕووەکی و ئاژەڵی.

هاوکات وەفدی هەرێمی کوردستانیش داوای کرد تەواوی بەرهەمی گەنمی جووتیاران وەرگیرێت و ڕۆژژمێری کشتوکاڵی لە نێوان هەردوولادا یەک بخرێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.