ڕاستەوخۆ

عێراق 71 بنکەی بێمۆڵەتی حەشدی شەعبی داخست و زیاتر لە نیو ملیۆن چەکیش تۆمار کران

reset font size increase font size

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیدا بۆ هێنانەدی سەروەریی دەوڵەت و خستنەژێر کۆنتڕۆڵی چەک تاوەکو ٣٠ی ئەیلوول، ٧١ بنکەی بێمۆڵەتی سەر بە حەشدی شەعبی داخراون و زیاتر لە نیو ملیۆن پارچە چەکیش تۆمار کراون.

موقداد مێری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکان ٧١ بارەگا و بنکەی نەراستەقینە و بێمۆڵەتی حەشدی شەعبیان لە چالاکی خستووە و داخستوون.

هەروەها هۆشداریی دا کە هەموو هەڵدانی درۆنێکی بێمۆڵەت و دەرەوەی دەسەڵاتی فەرمی، ڕووبەڕووی توندترین سزای یاسایی دەبێتەوە و وەک تاوانی تیرۆر دەهەژمێردرێت.

سەبارەت بە هەڵمەتی تۆمارکردنی چەکیش، مێری ئاماژەی بەوە دا کە پڕۆسەکە بەردەوامە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٥٠٠ هەزار پارچە چەک لە ناو پڕۆژەی دروستکردنی بنکەدراوەی ناوەندی بۆ شەش ملیۆن چەک لە سەرانسەری عێراقدا تۆمار کراون.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە مۆڵەتی ٣٠ی ئەیلوول بۆ کۆتاییهێنان بە دیاردەی چەکی دەرەوەی دەوڵەت لە کاتی خۆیدا دەبێت و هیچ قەدەغەیەک بۆ هاتووچۆ لە کۆتایی مانگی ئەیلوولدا ڕاناگەیەنرێت، بەڵام هەر چالاکییەکی چەکداری دوای ئەو وادەیە بەپێی یاسای دژەتیرۆر مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.