ڕاستەوخۆ

دارایی عێراق مامەڵەی درێژکردنەوەی خزمەتی 626 فەرمانبەری زیندانیی سیاسی ڕەوانەی خانەنشینی دەکات

reset font size increase font size

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە فەرمی داوای لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ کرد ماوەی خزمەتی فەرمانبەرانی زیندانیی سیاسی درێژ بکاتەوە، لە بەرامبەردا وەزارەتی دارایی عێراق مامەڵەکەی بەمەبەستی جێبەجێکردن ئاڕاستەی دەستەی خانەنشینیی نیشتمانی کرد.

بەگوێرەی نووسراوێکی فەرمی کە لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ لەلایەن ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە ئاڕاستەی فەرمانگەی بوودجە لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ کراوە، داوا کراوە ماوەی خزمەتی ئەو زیندانییە سیاسییانەی کە لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمدا فەرمانبەرن و لەدایکبووی ساڵانی ١٩٦٥ و ١٩٦٦ن، تەمەنی خانەنشینییان لە ٦٠ ساڵەوە بۆ ٦٥ ساڵ درێژ بکرێتەوە.

لە نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێمدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم مامەڵەیە ٦٢٦ فەرمانبەر دەگرێتەوە و پرۆسەکەش پشت بە یاسای ژمارە (٢٦)ی ساڵی ٢٠١٩ (هەموارکردنی یەکەمی یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو) دەبەستێت.

لە وەڵامی ئەم داواکارییەشدا، ڕۆژی ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، فەرمانگەی بوودجە لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ مامەڵەکەی ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی دەستەی خانەنشینیی نیشتمانی کردووە بەمەبەستی ئەنجامدانی ڕێکارە پێویستەکان و جێبەجێکردنی بڕیاری درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی و خزمەتی ئەم فەرمانبەرانە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.