ڕاستەوخۆ

دەستەی دەستپاکی لە نەینەوا ژمێریارێکی دەستگیرکرد کە مووچەی فەرمانبەرێکی وەهمیی بۆ ماوەی 6 ساڵ بردووە

reset font size increase font size

دەستەی دەستپاکی ڕایگەیاند کە توانیویانە تاوانێکی گەندەڵی و بەهەدەردانی مالی گشتی لە پارێزگای نەینەوا ئاشکرا بکەن و تۆمەتباری سەرەکیی دۆسیەکە دەستگیر بکات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی دەستەی دەستپاکی، تیمی لێکۆڵینەوەی نەینەوا بەدواداچوونی مەیدانییان بۆ دۆسیەیەکی گەندەڵی لە بەشی پەروەردەی حەزەر لە ناوچەی گەیارە کردووە.

لە ئەنجامدا ژمێریارێکی بەشەکە دەستگیرکرا کە لە کۆتایی ساڵی 2017 تا ساڵی 2023 مووچەی مانگانەی بە ناوی فەرمانبەرێکەوە سەرف کردووە و پارەکەی بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی خۆی بردووە.

تۆمەتبارەکە بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە فەرمانبەرەکە لە نوێنەرایەتیی وەزارەتی پەروەردە لە هەولێرەوە گوازراوەتەوە بۆ بەشی پەروەردەی حەزەر، بەڵام وردبینییەکان دەریانخست کە هیچ فەرمانی دەستبەکاربوون یان زانیارییەک لە تۆمارە فەرمییەکاندا نییە، هاوکات ناوەکە لە هۆبەی مۆڵەتە ئەمنییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی نەینەواش تۆمار نەکراوە.

 دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بەوە کرد کە مەحزەری دەستبەسەرداگرتنی یاسایی بۆ دۆسیەکە ڕێکخراوە و تۆمەتبارەکە بەڵگەکانەوە ڕادەستی دادگا کراون.

دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوا، کە تایبەتە بە دۆسیەکانی دەستپاکی، بڕیاری دا بە ڕاگرتنی تۆمەتبار بەپێی ئەحکامی ماددەی 315 لە یاسای سزادانی عێراقی، بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان و دیاریکردنی بڕی گشتیی ئەو پارەیەی لەم 6 ساڵەدا وەریگرتووە.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.