ڕاستەوخۆ

ئیلهام ئەحمەد: عەبدوڵڵا ئۆجالان و دانوستانەکانی ڕۆڵی گرنگی لە ڕاگرتنی هێرشەکان و دیالۆگی ئاشتیانە بینی

reset font size increase font size

لە یەکەم دەرکەوتنیدا لەسەر سەکۆیەکی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی تورکیا  ئیلیک تیڤی (İlke TV)، ئیلهام ئەحمەد، سیاسەتمەداری دیاری کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان کە لە لیژنەکانی دەستوور و پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی گەلی سوریا کار دەکات، وەڵامی پرسیارەکانی ڕۆژنامەنووس بانو گوڤێنی دایەوە دەربارەی داهاتووی سوریا و پرسی ئاشتی لەگەڵ تورکیا.

 ئیلهام ئەحمەد جەختی کردەوە کە کورد لە بەڕێوەبردنی ناوچەییەوە بەرەو بەشداریکردنی کاریگەر لە دیاریکردنی داهاتووی تەواوی سوریا هەنگاو دەنێت تاوەکو دڵنیا ببنەوە دەوڵەتی داهاتوو دەوڵەتی هەموو پێکهاتەکانە.

دەربارەی پەیوەندی لەگەڵ تورکیا ئاشکرای کرد: "تائێستا کەناڵێکی فەرمی کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا نییە، بەڵام لە ڕابردووەوە ئاڵوگۆڕی پەیام لە ڕێگەی دامەزراوە ئەمنییەکانەوە لەسەر دۆخی سوریا هەبووە. ئێمە خوازیاری کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆین."

 لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بە ڕۆڵی کارای عەبدوڵڵا ئۆجالان کرد لە ڕاگرتنی هێرشەکان و بونیادنانی پرۆسەی ئاشتی لە ڕێگەی دیالۆگەوە.

هاوکات ڕەخنەی لە خستنەناوی سەرکردەکانی کورد لە رۆژئاوا بۆ  لیستی تیرۆری تورکیا گرت و ڕایگەیاند: "ناوم لەو لیستەدا هەیە لەکاتێکدا من چەکم بەرامبەر تورکیا بەکارنەهێناوە و تەنها لەسەر خاکی خۆم خەریکی کاری سیاسی بووم. بۆ دەستپێکردنی دانوستانی جدی، دەبێت ئەم لیستانە بە تەواوی پاک بکرێنەوە."

بڕیارە تەواوی ئەم چاوپێکەوتنە ڕۆژی دووشەممە 7ی ئەیلوولی 2026کاتژمێر 10:00ی بەیانی لە سەر کەناڵی İlke TV پەخش بكرێت.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.