ڕاستەوخۆ

نورەدین ئەحمەد و شاندێکی یاوەری لەگەڵ پارێزگاری حەلەب کۆبوونەوە؛ گەڕانەوەی ئاوارەکان و تێکەڵکردنەوەی هێزەکان تەوەر بوون

reset font size increase font size

پارێزگاری حەسەکە لەگەڵ شاندێکی یاوەری گەیشتە حەلەب و لەگەڵ پارێزگاری شارەکە کۆبووەوە، و لە کۆبوونەوەکەشدا کە جێگری وەزیری بەرگریی سووریاش تێیدا بەشدار بوو، پرسی گەڕانەوەی ئاوارەکان و تێکەڵکردنەوەی دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆسەر تاوتوێ کرا.

نورەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەکە، لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ عەزام ئەلغەریب، پارێزگاری حەلەب، کە بە ئامادەبوونی سیپان حەمۆ، جێگری وەزیری بەرگریی سووریا و عەواد محەمەد جاسم، فەرماندەی فەیلەقی دووەم بەڕێوەچوو، جەختی لەسەر گرنگیی تەواوکردنی ئامادەکارییەکان بۆ گەڕانەوەی پارێزراوی ئاوارەکانی حەلەب بۆ زێدی خۆیان کردەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی پارێزگای حەسەکە، لە کۆبوونەوەکەدا هەماهەنگیی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ پرۆسەی تێکەڵکردنەوەی هێزەکان و دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆسەر لەگەڵ حکومەتی کاتیی سووریا و هەروەها بەهێزکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا بە وردی تاوتوێ کراون.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.