حەوت پارت و هێزی سیاسی لە ڕۆژاوای کوردستان بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەمدواییەی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان و کەمپی پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن و داوای دەستبەجێی دەستێوەردانی نێودەوڵەتی دەکەن.
ئەو لایەنە سیاسییانەی ڕۆژاوا لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند، ئەم هێرشانە پێشێلکارییەکی زەق و ئاشکرای سەروەریی خاکی عێراق و هەرێمی کوردستانە و ڕاستەوخۆ هاووڵاتییانی مەدەنی کردووەتە ئامانج.
ئەوان پاڵپشتیی خۆیان بۆ خەڵکی ناوچەکە و پەنابەران دووپاتکردەوە و داوایان لە حکومەتی فیدراڵیی بەغدا کرد بەرپرسیارێتیی خۆی لە پاراستنی سنوورەکان و هاووڵاتییاندا هەڵبگرێت.
هاوژین لەگەڵ ئەمەشدا، داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنجوومەنی ئاسایش و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە بەپەلە بێنە سەر هێڵ بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان و پاراستنی مەدەنییەکان.
ئەم هەڵوێستە دوای ئەوە دێت کە لە ئەنجامی هێرشە درۆنییەکانی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینیدا بۆ سەر هەرێمی کوردستان، ٩ پێشمەرگەی حزبی کۆمەڵە شەهید بوون.