ڕاستەوخۆ

یه‌په‌ژه‌: گفتوگۆکانمان لەگەڵ دیمەشق لەبارەی چارەنووسی هێزەکەمانەوە بەردەوامن

reset font size increase font size

ڕوکەن حەسەن، گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) ڕایگەیاند، لەبارەی ئایندە و چارەنووسی هێزەکەیانەوە، گفتوگۆ و دانوستانەکان لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی دیمەشق بەردەوامن.

گوتەبێژی یەپەژە ئاماژەی بەوە دا کە لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا لەگەڵ مەرەهەف ئەبوقەسرە، وەزیری بەرگریی سووریا کۆبونەتەوە و بە نووسراو ڕەشنووسێکیان پێشکەش کردوون سەبارەت بە پێشنیاز و تێڕوانینیان بۆ ئایندەی یەپەژە وەک هێزێکی سەربازی، بەڵام تا ئێستا حکوومەتی دیمەشق هیچ وەڵامێکی فەرمیی نەداونەتەوە.

لەبارەی بژاردەکانی بەردەمیشیانەوە، ڕوکەن حەسەن ئەوەی خستە ڕوو کە چەند پێشنیازێک هەن، لەوانە ئەوەی یەپەژە وەک هێزێکی سەربەخۆی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بمێنێتەوە یان بخرێتە سەر وەزارەتی ناوخۆ، بەڵام تا ئێستا لەو بارەیەوە نەگەیشتوونەتە هیچ بڕیارێکی کۆتایی و لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا گفتوگۆکان بەردەوام دەبن.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.