ڕاستەوخۆ

هونەرمەندانی کۆبانێ بە ڕەنگ و وێنەکێشان ڕووبەڕووی هەوڵەکانی گۆڕینی ناوی شارەکەیان دەبنەوە

reset font size increase font size

بەشێک لە هونەرمەندان و شێوەکارانی شاری کۆبانێ لە ڕۆژاوای کوردستان، هەڵمەتێکی هونەریی بەرفراوانیان لە ژێر دروشمی "ناوی کۆبانێ ناگۆڕدرێت" دەستپێکردووە. ئەم هەڵمەتە وەک وەڵامێکە دژی هەوڵەکانی حکومەتی کاتیی سووریا کە دەیەوێت ناوی مێژوویی شارەکە لە "کۆبانێ"وە بگۆڕێت بۆ "عەینولعەرەب".

هونەرمەندانی شارەکە لە ڕێگەی کێشانی تابلۆ و نەخشەسازیی سەر دیوارەکانەوە، هەوڵی پاراستنی ناسنامەی ڕەسەنی شارەکەیان دەدەن. ڕۆژهەڵات دەروێش، شێوەکار و بەشداربووی هەڵمەتەکە ڕایگەیاند کە پڕۆژەکەیان هاوکات بۆ پاراستنی شوناسی نەتەوەیی و جوانکردنی سیمای دیوارەکانی کۆبانێیە. هاوکات، هەڵمەت کۆبانێ کە وێنەکێشێکی تری بەشداربووی دەستپێشخەرییەکەیە، جەخت لەوە دەکاتەوە کە بە هونەرەکەیان بەرگری لە مێژووی خۆیان دەکەن.

پێشتریش هاووڵاتییان و چین و توێژە جیاوازەکانی کۆبانێ لە ڕێگەی گردبوونەوە و ناڕەزایەتی دەربڕینەوە ڕایانگەیاندبوو کە کۆبانێ هێمای هەبوون و ناسنامەی گەلی کوردە و بە هیچ شێوەیەک گۆڕینی ناوەکەی بۆ عەرەبی قبوڵ ناکەن.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.