ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی سووریا، مەزڵوم عەبدی، لە شاری کۆبانێ لەگەڵ محەممەد عەبدولغەنی، فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی پارێزگای حەلەب کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا پرۆسەی تێکەڵکردن و هەماهەنگیی ئەمنی تاوتوێ کرا.
ئەمڕۆ، مەزڵووم عەبدی لە شاری کۆبانێ چاوی بە محەممەد عەبدولغەنی، فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب کەوت. لە دیدارەکەدا، تیشک خرانە سەر ڕێگاکانی دابینکردنی سەقامگیری، ئاشتی و پاراستنی هاووڵاتییان لە ناوچەکەدا.
هەردوولا هاوکات تاوتوێی ئەو مەکانزمانەیان کرد کە زامنکەری سەرخستنی پرۆسەی تێکەڵکردن (ئەنتێگراسیۆن) بن لە ڕیزەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆدا، بە جۆرێک کە چڕکردنەوەی هەوڵە ئەمنییەکان و ڕێکخستنی کاری دەزگایی لە پارێزگاکەدا دابین بکات.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، جەخت لەسەر گرنگیی هەماهەنگیی هاوبەش و بەرپرسیارێتی لەپێناو پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی شاری کۆبانێ و دەوروبەری کراەوە.