ڕاستەوخۆ

عەباس عێراقچی لە پەکین: سەرەڕای ئامادەیی بۆ بەرگری، پێشوازی لە چارەسەری دیپلۆماسی دەکەین

reset font size increase font size

وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردانێکیدا بۆ پەکین لەگەڵ هاوتا چینییەکەی کۆبووەوە، و لە کاتێکدا هۆشداری دەداتە ئەمریکا و ئیسرائیل، ڕایدەگەیەنێت کە تاران سەرەڕای ئامادەیی تەواو بۆ بەرگریکردن، پێشوازی لە هەر چارەسەرێکی دیپلۆماسی دەکات کە بەرژەوەندییەکانی بپارێزێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 16-09-2026، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە پەکین و لەگەڵ وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا، هەردوولا دۆخی ناوچەکە و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان تاوتوێ کرد.

 عێراقچی، چین بە "دۆستی نزیک و هاوبەشی ستراتیژی" وڵاتەکەی ناو برد و جەختی لەسەر پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە.

لەبارەی دۆخی ناوچەکەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران "دەستدرێژییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل"ـی بە هۆکاری ئاڵۆزییەکان زانی و سەبارەت بە هەڕەشەکانیش ڕایگەیاند: "وێڕای ئامادەیی تەمان بۆ بەرگریی بەهێز لە سەروەریی نیشتمانی، پێشوازی لەو ڕێگەچارە دیپلۆماسییانە دەکەین کە مافەکانی گەلی ئێران مسۆگەر دەکەن."

 هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە لە بەڕێوەبەریی نوێی ناوچەییدا کە بە گفتوگۆ دێتە ئاراوە، هیچ شوێنێک بۆ مانەوەی هێزە بیانییەکان نامێنێتەوە.

سەردانەکەی عێراقچی بۆ پەکین لە کاتێکدایە کە دوای زیاتر لە شەش مانگ لە هەڵگیرسانی جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و داخستنی تەنگەی هورمز، گەمارۆکانی ئەمریکا بەردەوامن، بەڵام چین وەک گەورەترین کڕیاری نەوتی ئێران تاوەکو ئێستا پابەندی سزا ئابوورییەکانی واشنتن نەبووە، پرسێک کە نرخی نەوتی لەم هەفتەیەدا گەیاندووەتە سەروو 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.