دەستەی بەڕێوەبردنی ڕێڕەوی ئاویی کەنداو، کە لەلایەن ئێرانەوە دامەزراوە، ڕایگەیاند 77 کەشتی بەهۆی ئەنجامدانی سەرپێچی لە گەرووی هورمز خراونەتە لیستی سزاکانەوە.
دەستەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا روونیکردەوە، سزاکان تەنیا ئەو کەشتییانە ناگرێتەوە کە سەرپێچییان کردووە، بەڵکو ئەو کەشتی و کۆمپانیایانەی دڵنیاییش دەگرێتەوە کە هاوکارییان دەکەن، بەبێ ئەوەی زانیاریی ورد لەسەر ئاڵا و ناسنامەی کەشتییەکان یان سروشتی سزاکان بخاتە ڕوو.
ئەم بڕیارەی تاران لە کاتێکدایە، لە 28ی شوباتی 2026دا جەنگ لە نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران دەستی پێکرد و داخستنی گەرووی هورمزی لێکەوتەوە، لە بەرامبەردا ئێران هێرشی کردە سەر چەندین پێگەی ئەمریکی و ئیسرائیلی لە ناوچەکەدا.
هەرچەندە لە 17ی حوزەیرانی 2026دا واشنتن و تاران یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئابادیان بۆ ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان واژۆ کرد، بەڵام جێبەجێکردنی بڕگەکان بەهۆی ناکۆکی لەسەر ڕێکارەکانی کەشتیوانی تووشی ئاستەنگ بووەوە و لە مانگی تەمووزەوە گرژییەکان ڕوویان لە هەڵکشان کردووەتەوە.