ڕاستەوخۆ

ئەمریکا گەڕێکی نوێی بۆردومانی دژ بە ئێران دەستپێکرد

reset font size increase font size

بارودۆخی سەربازی لە کەنداو و گەرووی هورمز گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی گرژی، دوای ئەوەی سوپای ئەمریکا گەڕێکی نوێی هێرشە ئاسمانی و دەریاییەکانی بۆ سەر باشووری ئێران دەستپێپێکردەوە.

هاوکات لەگەڵ توندبوونی لێدوانی بەرپرسانی ئێوان لەسەر پرسی سەروەریی گەرووەکە، هێرش کرایە سەر ناوچە سنوورییەکانی باکووری کوێتیش.

بەرپرسێکی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: "دۆخی گەرووی هورمز بە هیچ شێوەیەک ناگەڕێتەوە بۆ ئەو دۆخەی پێشتر هەیبوو، ئیتر چعومان هاوکاریمان بکات یان نەیکات". ئەو بەرپرسە ئێرانییە دووپاتی کردەوە، کە گفتوگۆکانی ئێران لەگەڵ عەمان سەبارەت بە گەرووی هورمز، بە هیچ شێوەیەک بە واتای سازشکردن لەسەر مافی سەروەریی ئێران نایەت بەسەر ئەو ڕێڕەوە ئاوییەدا.

لە بەرامبەردا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە فەرمی دەستپێکردنەوەی گورزە سەربازییەکانی بۆ سەر خاک و هێزەکانی ئێران ڕاگەیاند. لەو چوارچێوەیەدا، بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی ئاشکرای کرد، پێش ماوەیەکی کەم، هێزەکانیان چەندین بەلەمی بچوکی سەر بە هێزی دەریایی سوپای پاسدارانیان لەناو ئاوەکانی گەرووی هورمزدا تێکشکاندووە.

هەمان بەرپرسی ئەمریکی ئاماژەی بەوەشدا، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا کۆمەڵێک سیستمی بەرگریی ئاسمانی و سەکۆی ئاڕاستەکردنی مووشەکی ئێرانیان لە نزیک گەرووی هورمز بۆردومان کردووە. هاوکات میدیا فەرمییەکانی ئێران پشتڕاستیان کردەوە، کە دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز لە بەندەر عەباس و دوورگەی قەشم بیستراوە و تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکان بە فەرمی ڕانەگەیەندراون.

لەلایەکی دیکەوە، سوپای کوێت بە فەرمی ڕایگەیاند، سێ بنکەی چاودێریی سنووریی وشکانی لە باکووری وڵاتەکە (هاوسنوور لەگەڵ عێراق و نزیک لە ئێران) ڕووبەڕووی هێرش بوونەتەوە. بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سوپای کوێت، هێرشەکە زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و تەنیا بووەتە هۆی زیانی ماددیی قورس لەو بنکە سنوورییانەدا.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.