گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، لە ئەگەری پەسەندکردنی ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکی نوێ لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمدا، تاران بە توندی و بەپەلە وەڵامی ئەو فشارە سیاسییانە دەداتەوە.
ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە لێدوانێکیدا هۆشداری دا کە وڵاتانی ئەوروپی هەوڵ دەەن دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران بۆ مەبەستی سیاسی بەکار بهێنن و بینێرن بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، هاوکات ڕەخنەی لە ڕافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسەکەش گرت کە ڕێگە بەو بەکارهێنانە سیاسییە دەدات.
لە لایەکی ترەوە، بەقایی ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران، دۆخێکی نائاسایی دروست بووە و لە ئێستادا هیچ دەرفەتێک بۆ پشکنین و سەردانیکردنی ئاژانس بۆ سەر دامەزراوەکان لە ئارادا نییە.