وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەمریکا لەبری ئیسرائیل جەنگێکی دژی ئێران هەڵگیرساندووە و دەرئهنجامەکانی بۆ ئەمریکا کارەساتبار بوون.
عەباس عێراقچی، لە پلاتفۆڕمی ئێکس پەیامێكی بڵاوكردهوه و دهڵێت، سزاکانی ئەمریکا بۆسەر وڵاتەکەی بێ بایەخن و لە کۆتاییدا هیچ زیانێکی ئەوتۆیان نابێت.
پەیامەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران دوای ئەوە هات واشنتن لە بهردهوامی گوشارە ئابورییەکانی بۆ سەر ئێران، 36 سزای نوێی بەسەر ئهو وڵاتهدا سەپاند، کە کەرتی فڕۆکەوانی و چەند کۆمپانیایەکی دیکە لەخۆدەگرێت.