موحسین ڕەزایی، ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی وڵاتانی دراوسێ کرد و ڕایگەیاند، هەر وڵاتێک بەشداری لە هەوڵەکانی ئەمریکادا بکات بۆ سنووردارکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران، ڕووبەڕووی کاردانەوەی تاران دەبێتەوە.
بەگوێرەی میدیا فەرمییەکانی ئێران، ڕەزایی جەختی لەوە کردەوە کە تاران بێدەنگ نابێت و هۆشداری دا، "ئەگەر ڕێگری لە فڕۆکەکانی ئێران بکەن لە فڕین، ئەوا گەشتە ئاسمانییەکانی ئێوەش ڕادەگیرێن."
ئەم هەڕەشەیەی تاران لە کاتێکدایە که ئەمریکا هەوڵە دپلۆماسی و سەربازییەکانی بۆ فشارخستنەسەر تاران و گۆشەگیرکردنی لە ناوچەکەدا توندتر کردووەتەوە.