ڕاستەوخۆ

پەرلەمانتارە ئێرانییەکەی بێڕێزیی بە ژینا ئەمینی کردبوو داوای لێبوردنی کرد

reset font size increase font size

ئەحمەد ئاریایی نەژاد، پەرلەمانتاری شاری مەلایەر لە پەرلەمانی ئێران، دوای ئەوەی لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا بێڕێزیی بەرامبەر ژینا ئەمینی کردبوو، لە ڕێگەی ڤیدیۆیەکەوەداوای لێبوردنی کرد.

ئەحمەد ئاریایی نەژاد لە پەیامە ڤیدیۆییەکەیدا ڕایگەیاند، لە کاتی ڕەخنەگرتن لە گوتار و ڕەفتارەکانی مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، دەستەواژەیەکی نەشیاوی بەرامبەر خوالێخۆشبوو ژینا ئەمینی بەکارهێناوە، بۆیە داوای لێبوردن لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و ڕەخنەگران دەکات، داوش دەکات داوای لێنوردنەکەی قبووڵ بکەن.

پۆزشهێنانەوەی ئەو پەرلەمانتارە ئێرانییە دوای ئەوە هات، کە قسەکانی ناڕەزایەتییەکی بەرفراوانی هاوڵاتییان و بنەماڵەی ژینا ئەمینی لێکەوتەوە و داوای دەستلەکارکێشانەوەیان دەکرد.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.