ڕاستەوخۆ

کارەبای ڕۆژئاوای کوردستان: لە ماوەی مانگێکدا کارەبا دەگاتە تەواوی گەڕەکەکانی حەسەکە

reset font size increase font size

سەلاح حەسەن، بەڕێوەبەری کۆمپانیای کارەبای شاری حەسەکە ڕایگەیاند، پلانێکیان هەیە بۆ گەیاندنی هێڵی کارەبا لە وێستگەی مەبروکەوە بۆ تەواوی گەڕەکەکانی شارەکە، ئەوەش بە مەبەستی باشترکردنی ڕەوشی کارەبا لە پارێزگاکەدا.

سەلاح حەسەن لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هاوار ڕوونی کردەوە، ڕەوشی کارەبای حەسەکە وەک پێشووترە و هێشتا بڕی 40 تا 50 مێگاوات کارەبا لە بەنداوی فوراتەوە دەگاتە پارێزگاکە، کۆمپانیاکە لە سەرەتادا کارەباکە بەسەر دامەزراوە گشتی و خزمەتگوزارییەکاندا دابەش دەکات و ئەوەی دەمێنێتەوە دەدرێتە گەڕەکەکان.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای کارەبا ئاماژەی بەوەش کرد، تۆڕەکانی کارەبا لە حەسەکە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و ژمارەیەک گەیەنەر براون، بەڵام تاوەکو ئێستا %65ی تۆڕەکە چاککراوەتەوە و لە ماوەی مانگێکدا کارەبا دەگاتە تەواوی گەڕەکەکان.

سەلاح حەسەن جەختی کردەوە، لەگەڵ وەزارەتی وزەی دیمەشق گفتوگۆ کراوە و ڕەزامەندی دراوە کارەبا لە وێستگەی مەبروکەشەوە ڕابکێشرێت، کە ئەو وێستگەیەش کارەبا لە بەنداوی تشرین وەردەگرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی باشتربوونی ڕەوشی کارەبا لە حەسەکە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.