ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) ڕاگەیێندراوێکی توندی لەبارەی شەهیدکردنی شەرڤان سیپان حوزنی بڵاو کردەوە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە ڕووداوەکە پاڵنەری ڕەگەزی و نەتەوەیی لەپشتە و سیمایەکی تایبەتی هەس کە گەلی کورد بەئامانج دەگرێت.
مەسەدە لە ڕاگەیێندراوەکەیدა دەڵێت: "بە توندی تاوانی بەئامانجگرتن و شەهیدکردنی شەرڤان سیبان (سامی شێخموس حەسۆ) شەرمەزار دەکەین." سەبارەت بە ڕەهەندەکانی دۆسیەکەش، داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی جیدی و بێلایەن دەکات کە بە ڕاشکاوی تاوتوێی ئەگەری بوونی پاڵنەری ڕەگەزی لەپشت ئەو تاوانە دڕندانەیەوە بکات.
ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات هۆشداری دەدات لە هەر هەوڵێک بۆ شاردنەوەی ڕاستییەکان و ناسنامەی قوربانییەکان، و ڕایگەیاندووە: "دادپەروەری و ئاشتبوونەوەی راستەقینە بە بێلایەنکردنی ناسنامەی قوربانییەکان بنیات نانرێن."
لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەشدا، مەسەدە سەرەخۆشیی قووڵی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی شەهید سیپان و هەڤاڵان و هاوسەنگەرانی کردووە.