پارێزگاری حەسەکە و بەڕێوەبەری ناوچەی قامیشلۆ، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەن کە کرایە سەر خاڵێکی سەربازیی سوپای سوریا لە قامیشلۆ و بووە هۆی کوژرانی دوو سەرباز و برینداربوونی دووانی دیکە.
پارێزگاری حەسەکە، نوورەدین ئەحمەد، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" هێرشەکەی سەر خاڵێکی سەربازیی سوپای سوریای لە قامیشلۆ شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند کە ئاسایش و سەقامگیریی پارێزگای حەسەکە و پاراستنی گیانی دانیشتووانەکەی هێڵی سورە.
لەلایەن خۆشییەوە، بەڕێوەبەری ناوچەی قامیشلۆ، جیهان حەسەم، خەمباریی خۆی بۆ هێرشەکە دەربڕی و جەختی کردەوە کە ئاسایشی خەڵک و ناوچەکە بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە.
بەرپرسانی ناوچەکە هاوبەش لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکان جەختیان لەوە کردەوە کە کار دەکەن بۆ ئاشکراکردنی بکەرانی پشت هێرشەکە و سزادانی ئەنجامدەرانی.