سیامەند عەفرین، فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەسەکە سەردانی بریندارانی هێرشەکەی دوو ڕۆژ لەمەوبەری عەرەبە هاوردەکانی سەرێکانی بۆ سەر ئاوارەکان کرد و ڕایگەیاند، گەڕان بەدوای ئەو کەسانەی دەیانەوێت ئاسایش و ئارامی خەڵکی مەدەنی تێکبدەن بەردەوامە و سەرجەمیان دەدۆزرێنەوە.
سیامەند عەفرین جەختی لەسەر پاراستنی گیان و موڵک و ماڵی ئاوارەکانی سەرێکانی کردەوەو گوتی، کاردەکەن بۆ ئەوەی سەرجەم ئاوارەکانی سەرێکانی بەکەرامەت و بەشێوەیەکی پارێزراو بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
10ـی ئەم مانگە یەکەم کاروانی ئاوارەکانی سەرێکانی کە لە 410 خێزان پێکدەهات گەڕانەوە سەرێکانی، بەڵام دوای گەڕانەوەیان ڕووبەڕووی هێرشی عەرەبە هاوردەکانی شارەکە بوونەوە.