ڕاستەوخۆ

ئامادەکارییەکان بۆ سازدانی ئاهەنگی سەدساڵەی دامەزراندنی قامیشلۆ بەردەوامن

reset font size increase font size

شارەوانیی گەلی قامیشلۆ دەستی بە ئامادەکارییەکان کردووە بۆ بەڕێوەبردنی ئاهەنگی یادکردنەوەی 100 ساڵەی دامەزراندنی شارەکە، کە بڕیارە لە 20ی ئابدا ساز بکرێت.

لەم یادەدا تیشک دەخرێتە سەر مێژوو، کەلەپووری کلتوری و فرەڕەنگیی کۆمەڵایەتیی قامیشلۆ، کە لە ساڵی 1926 لە سەردەمی ئینتیدابی فەرەنسیدا دامەزراوە و بووەتە ناوەندێکی کلتوری و کۆمەڵایەتیی گرنگ لە ڕۆژئاوای کوردستان. شارەکە وەک نموونەیەکی پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە نێوان پێکهاتەکانی کورد، عەرەب، سریانی-ئاشووری، ئەرمەنی و چەرکەس دەناسرێت.

شارەوانیی گەل کۆمیتەیەکی تایبەتی بۆ ڕێکخستنی بەرنامەکانی ئاهەنگەکە ڕاسپاردووە، کە چالاکیی جۆراوجۆری کلتوری، هونەری و فۆلکلۆری بە بەشداریی هونەرمەندانی سەر بە پێکهاتە جیاوازەکان لەخۆ دەگرێت.

هاوکات کۆمیتەکە خەریکی ئامادەکردنی فیلمێکی بەڵگەنامەیییە سەبارەت بە مێژووی شارەکە لە دامەزراندنیەوە تاوەکو ئەمڕۆ تا پەروەردەی نەوەی نوێی پێ بکات، ڕێزیش لە ژمارەیەک کەسایەتیی دیاری کۆمەڵایەتی و کلتوریی بە تەمەن دەگیرێت، کە ڕۆڵیان ئامادەکارییەکان بۆ سازدانی ئاهەنگی سەدساڵەی دامەزراندنی قامیشلۆ بەردەوامن

شارەوانیی گەلی قامیشلۆ دەستی بە ئامادەکارییەکان کردووە بۆ بەڕێوەبردنی ئاهەنگی یادکردنەوەی 100 ساڵەی دامەزراندنی شارەکە، کە بڕیارە لە 20ی ئابدا ساز بکرێت.

لەم یادەدا تیشک دەخرێتە سەر مێژوو، کەلەپووری کلتوری و فرەڕەنگیی کۆمەڵایەتیی قامیشلۆ، کە لە ساڵی 1926 لە سەردەمی ئینتیدابی فەرەنسیدا دامەزراوە و بووەتە ناوەندێکی کلتوری و کۆمەڵایەتیی گرنگ لە ڕۆژئاوای کوردستان. شارەکە وەک نموونەیەکی پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە نێوان پێکهاتەکانی کورد، عەرەب، سریانی-ئاشووری، ئەرمەنی و چەرکەس دەناسرێت.

شارەوانیی گەل کۆمیتەیەکی تایبەتی بۆ ڕێکخستنی بەرنامەکانی ئاهەنگەکە ڕاسپاردووە، کە چالاکیی جۆراوجۆری کلتوری، هونەری و فۆلکلۆری بە بەشداریی هونەرمەندانی سەر بە پێکهاتە جیاوازەکان لەخۆ دەگرێت.

هاوکات کۆمیتەکە خەریکی ئامادەکردنی فیلمێکی بەڵگەنامەیییە سەبارەت بە مێژووی شارەکە لە دامەزراندنیەوە تاوەکو ئەمڕۆ تا پەروەردەی نەوەی نوێی پێ بکات، ڕێزیش لە ژمارەیەک کەسایەتیی دیاری کۆمەڵایەتی و کلتوریی بە تەمەن دەگیرێت، کە ڕۆڵیان لە پاراستنی میژوو و بیرەوەرییەکانی قامیشلۆدا هەبووە لە پاراستنی میژوو و بیرەوەرییەکانی قامیشلۆدا.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.