ڕاستەوخۆ

سعودیە: لە عێراقەوە هێرشی درۆنیمان کراوەتە سەر

reset font size increase font size

وەزارەتی بەرگریی سعودیە ڕایگەیاند، هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی توانیویانە چەند درۆنێک تێک بشکێنن، کە لە نێو خاکی عێراقەوە ئاراستەی دامەزراوە نەوتییەکانی پارێزگای ڕیازی پایتەخت و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە کرابوون.

تورکی مالیکی، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی سعودیە ڕایگەیاند: "ئەم هێرشە لەلایەن «میلیشیا تیرۆریستییەکانی سەر بە ئێرانەوە» ئەنجام دراوە و جەختی کردەوە، کە سعودیە مافی ڕەوای خۆیەتی بۆ بەرگریکردن لە سەروەریی وڵاتەکەی و وەڵامدانەوەی ئەم دەستدرێژییە لە کات و شوێنی گونجاودا دەستنیشان دەکات".

ئەم پێشهاتە و تۆمەتبارکردنی میلیشیا عێراقییەکان لە کاتێکدایە، کە حکومەتی بەغدا بەردەوام جەخت لەسەر هەڵوێستی فەرمیی خۆی دەکاتەوە ڕێگە نادات خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکار بێنرێت یان بکرێتە مەیدانی ململانێ هەرێمییەکان.

ئەم هێرشە ئاسمانییە هاوکاتە لەگەڵ ئاڵۆزبوونی دۆخی ئاسایشی دەریایی لە ناوچەکە و سەپاندنی گەمارۆی دەریایی لەلایەن حوسییەکانەوە بەسەر کەشتیگەلی سعودیەدا، کە مەترسییەکانی سەر هەناردەکردنی نەوت و ئاسایشی وزەی لە ناوچەکەدا قوڵتر کردووەتەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.