قهتهر دوو فڕۆکەی جەنگیی ئێرانی، لە جۆری سوخۆ-24 کە لە سنوورە ئاسمانییەکانیان نزیک ببوون، خستە خوارەوە.
وەزارەتی بەرگریی قەتەر له تۆڕی ئێكس بڵاویكردهوه، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتهكهیان توانیویانە، حەوت موشەکی بالیستیک لە ئاسماندا تێکبشکێنن و ژمارەیەکی دیکەیش لە موشەکەکان، لەلایەن هێزە دەریایی و ئاسمانییەکانەوە پێش گەیشتن بە ئامانجەکانیان لەناوبراون.
جەختی لهوهشکردوەتەوە، ئەم هەڕەشانە دەستبەجێ دوای دەستنیشانکردنیان و بەگوێرەی پلانێکی سەربازیی پێشوەختە پووچەڵ کراونەتەوە.
راشیگەیاندووە، هێزە چەکدارەکانی قەتەر خاوەنی توانا و ئامادەیی تەواون بۆ پاراستنی سەروەریی خاکەکەیان و بە توندی رووبەڕووی هەر دەستدرێژییەکی دەرەکی دەبنەوە.