ناڕه‌زایه‌تیی كۆشكی سپی له‌سه‌ر كاندیدی شیعه‌كان بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، جگه له‌وه‌ی ناكۆكیی و دابه‌شبوونی خستوه‌ته ناو هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی و ماڵی شیعه‌وه، پرۆسه‌ی سیاسیشی دووچاری چه‌قبه‌ستویی كردووه.
سه‌ره‌ڕای ڤیتۆی دۆناڵد تره‌مپ له‌سه‌ر نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵام هێشتا مالكی سوره له‌سه‌ر خۆكاندیدكردن و ده‌ڵێت: ئه‌و پرسه ناوخۆییه و تەنها ئه‌گه‌ر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی داوای لێبكه‌ن ده‌كشێته‌وه.
رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت له زاری گه‌وره به‌رپرسێكی ئه‌مریكاوه لەبارەی له دوایین هه‌ڵوێستی كۆشكی سپی، ده‌ڵێت: واشنتۆن له‌گه‌ڵ كاندیدبوونی نوری مالیكی نییه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیران و به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ حكومه‌تێكی لاواز نین به دڵی ئێران بێت.
بە پێی دوایین زانیارییه‌كان: تۆم باراك نێرده‌ی تره‌مپ بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غداد و هه‌ولێر، به راشكاویی هه‌ڵوێستی كۆشكی سپی به سه‌ركرده سیاسییه عێراقییه‌كان و به تایبه‌تیش شیعه‌كان راگه‌یاندووه: واشنتۆن حكومه‌تێكی كارا و دوور له ده‌ستێوه‌ردانی ئێرانی ده‌وێت.
تۆم باراك رۆژی هه‌ینیی وه‌ك دوا مۆڵه‌ت داوه‌ته چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران.
ئه‌وه‌ی روونه تا ئێستا ئیداره‌ی ئه‌مریكا سوره له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی نوری مالیكی و دوا مۆڵه‌تیشی داوه‌ته شیعه‌كان بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه، مالكییش به پشتیوانیی به‌شێك له‌لایه‌نه‌كان سوره له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی.
بەڵام پرسیاری بەشێک لە عێراقییەکان ئەوەیە، ئەگەر مالیکی نەکشێتەوە و ببێتەوە بە سەرۆک وەزیران، ئەوا چارەنووسی عێراق چی لێدێت؟