حەیدەر نوری گەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی دانەوێڵەی عێراق دەڵێ، پێشبینی دەکەن بڕی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ لە نێوان 3 ملیۆن و نیو بۆ 4 ملیۆن تۆن بێ، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانی پەسەندکراوی وەزارەتی بازرگانیی عێراقدایە.
گەرعاوی ئاماژەی بەوەشکردووە، گەنمی کۆگاکراو گەیشتووەتە 3 ملیۆن و حەوت سەد تۆن و ئەم بڕەش تا کۆتایی ساڵی 2026 بەشی خواست و بەکارهێنانی ناوخۆ دەکات.
سەبارەت بە بەرهەمهێنانی ئاردی سفر دەڵێ، لە ڕێگەی 43 ئاشەوە ڕۆژانە سێ هەزار تۆن ئاردی سفر بەرهەم دەهێنرێت و گەیشتووەتە ئاستی خۆبژێوی.