ڕاستەوخۆ

گروپەکانی عێراق: هەڕەشەکانی واشنتۆن پێشێلکردنی سەروەری عێراقە

reset font size increase font size

بەشێک لە گروپەکانی عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێن، سروشتی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا لەسەر بنەمای یەکسانی نێوان دەوڵەتە خاوەن سەروەرییەکان نییە و هەڕەشەکانی واشنتۆن پێشێلکردنی سەروەری عێراقە.

گروپی هەماهەنگی بەرگریی عێراق، کە گروپەکانی نوجەبا و حزبوڵا دەگرێتەوە، لەبارەی دەستوەردانەکانی ئەمریکا لە عێراق لە ڕاگەیەنراوەکەیاندا دەڵێن، واشنتۆن بەردەوامە لە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراق، تەنانەت دیاریکردنی ئەوەی کە کام کەسایەتییە سیاسییە ڕێگە پێدراوە پۆستی حکومی هەبێت، ئەمەش دەستوەردانە لە کاروباری ناوخۆی وڵاته‌كه‌.

ئاماژە بەوەشدەکەن، داگیرکاری ئەمریکا بەردەوامە، لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگییەوە، ئەوەش مەترسییەکی گەورەی ئەمنی دروستدەکات و سەقامگیریی و یەکپارچەیی خاکی وڵات تێکدەدات.

جەختیشدەکەنەوە، بۆ کۆتاییهێنان بە داگیرکاری هەڵوێستیان دەبێت، ئەوانەشی ستەمیان کردووە بەم زووانە دەزانن چارەنووسیان چی دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.