ڕاستەوخۆ

لە مهاباد و چەند شاری دیکە 12 کەس لەسێدارە دران

reset font size increase font size

دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێران، سزای لەسێدارەدانی، بەسەر 12 گیراو لە گرتووخانەکانی ئەم وڵاتە جێبەجێکرد، گیراوەکان، بە تۆمەتی کوشتن و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر، سزای له‌ سێداره‌دانیان بۆ دەرچوبوو.

بە گوێرەی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی هەرانا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سزای لەسێدارەدانی 12 گیراو لە گرتووخانەکانی مهاباد، شیراز، مەلایەر، لاهیجان، گۆناباد، چابەهار، دامغان، بوشەهر، شەهریکورد، سەبزەوار، کاشمەر و مەشهەد جێبەجێکراوە.

راپۆرتەکە ناسنامەی لەسێدارەدراوەکانی بڵاوکردووە، یەکێکیان بە ناوی کیانوش منەوەری، لە گرتووخانەی ناوەندیی مهاباد لەسێدارە دراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، نۆ کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست، سێ کەسی دیکەیان بە تۆمەتەکانی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر، رەوانەی پەتی سێدارە کراون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.