ئیسماعیل بەقایی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پۆستێکیدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس دەڵێت، ئەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەیڵێن درۆیە.
بەقایی دەشڵێت، ئەو دوو وڵاتە کەمپینێکی هاوبەشی شێواندنی راستی و درۆیان هەیە لەبارەی مووشەکی کیشوەربڕ و بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و ژمارەی قوربانیانی گرژییەکانی مانگی 12ـی ساڵی رابردوو.
نوسیویشیەتی، ئەمریکا و ئیسرائیل ئەزمونێکی تایبەتیان هەیە لە دروستکردنی راستی شێواو، بۆیە نابێت هیچ کەسێک بەو درۆیانە تێبکەوێت.