فەرماندەی ناوەندیی ئەمریکا ( سێنتکۆم) ڕایگەیاند گەمارۆی دەریایی بەسەر تەواوی ئەو کەشتیانەدا کە هاتوچۆ بۆ بەندەر و ناوچە کەناراوییەکانی ئێران دەکەن سەپاند.
سێنتکۆم لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە کە ، گەمارۆ دەریاییەکە کاتژمێر 4ـی ئێوارەی ئەمڕۆ بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و ڕێگری لە هەر کەشتییەک دەکات کە بەرەو ئێران بڕوات یان لە کەناراوەکانی ئەو وڵاتەوە دەربچێت.
هەروەها ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ئێستادا زیاتر لە ٢٠ کەشتیی جەنگیی هێزی دەریایی ئەمریکا لەگەڵ سەدان فڕۆکەی سەربازی و جەنگی لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە ئامادەباشی تەواودان بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە، و ئەمریکا دەڵێت هێزەکانیان لە ناوچەکەدا بە تەواوی ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی هەر سەرپێچی یان هێرشێک.