ڕاستەوخۆ

تۆم باراک: داهاتووی عێراق و ئەمریکا لە بازرگانی و وەبەرهێناندایە نەک تەنیا ئەمنی

reset font size increase font size

تۆم باراک،نیردەی تایبەتی دۆناڵد ترمپ بۆ کاروباری ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، لەژێر سەرکردایەتییە بوێرەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکادا، کۆبوونەوەی ئەمڕۆ لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق وەرچەرخانێکی مێژوویی و گرنگە.

باراک جەخت دەکاتەوە کە داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق لە وەبەرهێنان، بازرگانی و دەرفەتی ئابووریدایە، نەک تەنیا هاوکارییە ئەمنییەکان.

باراک ئاماژەی بە پێگەی ستراتیژیی عێراق دا لە ناوچەکەدا و نووسیویەتی: "عێراق لە ناوەندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە و پێگەیەکی بێوێنەی هەیە بۆ بەستنەوەی ناوچەکە بە یەکدییەوە، ئەمەش لە ڕێگەی تێکەڵبوونی قووڵتر لەگەڵ وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو، تورکیا، سووریا، ئوردن، ئاسیای ناوەڕاست، بەڵکان و قەوقاز."

هاوکات هێمای بۆ ئەوە کردووە کە ئەم قۆناغە هاوتایە لەگەڵ "ڕاکێشانی هێڵی نوێی بۆرییەکانی وزە و دروستکردنی ڕێگای نوێ بەرەو پێشکەوتن"، چونکە عێراقێکی ئاوەدانتر و پێشکەوتووتر بەواتای ناوچەیەکی سەقامگیرتر دێت،

 ئەمەش دەبێتە هۆی ڕەخساندنی دەرفەتی ناوازە و تایبەت بۆ کۆمپانیا و کەرتی بازرگانیی ئەمریکی.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.