ئەبو ئالا وەلائی، ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی سەیدولشوهەدای عێراق، ڕایگەیاند، ئەمریکا دەستی بەسەر ئابووری و ئاسمان و کەرتی وزەی عێراقدا گرتووە و داواش دەکات، عێراق سەروەریی خۆی بپارێزێت.
ئەبو ئالا وەلائی، لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، نەوتی عێراق دەفرۆشرێ، بەڵام حکومەت مافی تەواوی نییە لە خەرجکردنی پارەکەی، چونکە داگیرکاریی ئەمریکا دەستی بەسەر پارەی عێراقدا هەیە.
دەشڵێ، عێراق پارەیەکی زۆری بە فڕۆکەی جەنگی داوە، بەڵام ئاسمانی وڵات لەژێر کۆنترۆڵی ئەمریکادایە و فڕۆکەکان بەبێ مۆڵەتی واشنتن ناتوانن بە ئاسمانی وڵاتەکەیاندا بفڕن.