میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کە پێشتر لە گەرووی هورمز لە لایەن ئێرانەوە دەستی بەسەردا گیرابوو، خەریکە بەرەو بەندەرعەباس دەگوازرێتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان ڕێڕەوی سەرەتایی و دیاریکراوی ئەم کەشتییە بەرەو بەندەری جەبەل عەلی لە ئیمارات بووە، بەڵام لە دوای دەستبەسەرداگرتنی لە لایەن ئێرانەوە ڕەوانەی بەندەرعەباس کراوە.
دەستبەسەردا گرتنی ئەم کەشتییە لە کاتێکدایە، ئیمارات بە فەرمی ڕایگەیاندووە تەواوی مامەڵە بازرگانییەکان و ئاڵوگۆڕە داراییەکانی لەگەڵ ئێران هەڵپەساردووە کە ئاماژەیە بۆ ئاڵۆزتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە.
لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، ئیمارات زیاتر لە هەر وڵاتێکی دیکەی ناوچەکە لە لایەن ئێرانەوە هێرشی کرایە سەر، بەڵام دوای واژۆکردنی لێکتێگەیشتن لە نێوانیاندا، هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئەو وڵاتە وەستابوون.